سوریا .. ژماره‌ی كوژراوانى دوێنێ سێ شه‌ممه له‌لایه‌ن رژێمه‌وه گه‌یشته (60) كه‌س
له‌و باره‌وه چه‌ند مووشه‌كێك له گۆڕه‌پان و ده‌وروبه‌رى مزگه‌وتى خالد كوڕى وه‌لید له گه‌ڕه‌كی خالدییه كه‌وتنه خواره‌وه‌و زیانێكی زۆریان به ناوچه‌كه گه‌یاند. هه‌رله‌و چوارچێوه‌یه‌دا روانگه‌ى سوریا بۆمافه‌كانى مرۆڤ رایگه‌یاند به‌هۆى بۆردومان و گه‌مارۆى هێزه‌كانى رژێم له‌سه‌ر شاره‌كه هاولاتیانى ئه‌و شاره له روشێكى خراپدان و پێویستیان به چاره‌سه‌ر و ده‌رمان هه‌یه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه فیتالى تشوركین باڵیۆزى روسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئه‌وه‌ى به رۆژنامه نووسان راگه‌یاند روسیا به‌ڵگه‌ى له‌به‌رده‌ستدایه كه چه‌كدارانى ئۆپۆزسیۆنى سوریا گازى سارینیان له‌نۆزده‌ى مانگى ئازارى ئه‌مساڵ له نزیك حه‌له‌ب به‌كارهێناوه.
هاوكات ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد شاره‌زایانى روسیا عه‌ینه‌یان له شوێنى هێرشه‌كه وه‌رگرتوه و به‌ڵگه‌یان له‌و باره‌یه‌وه پێشكه‌شى بان كى مون سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كردوه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه كه ئۆپۆزسیۆنى سوریا چه‌كى كیمیایى به‌كارهێنابێ و ئه‌وه‌شیان راگه‌یاند روسیا له‌و باره‌یه‌وه به‌ڵگه‌ى له‌به‌رده‌ستدا نیه.