سوپای توركیا 275 بنكەی نوێ سەربازی دادەمەزرێنێت

سوپای توركیا 275 بنكەی نوێ سەربازی دادەمەزرێنێت
٩ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- سوپای توركیا بریاری داوە كە هەر هەمووی بنكە سەربازییە كۆنەكانی خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و بۆ دامەزراندنی 275 بنكەی نوێ سەربازیش لەگەڵ كۆمپانیای توكی توركیدا پەیمانی مۆر كردووە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئا خەبەر توركی لە سەر زای وەزیری بەرگری توركیا عیسمەت یەڵماز گواستییەوە كە سوپای توركیا و وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە لەگەڵ كومپانیای توكی توركی لە سەر تێكدانی بنكە سەربازییە كۆنەكان و سەر لە نوێیەوە دامەزراندنەوەی 275 بنكەی سەربازی پێكهاتوونە و لە ئایەندەیەكی نزیكدا كومپانیای ناوبراو دەست بە تێكدانی بنكە سەربازییە كۆنەكان و دروست كردنی بنكە نوێیەكان دەكات.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە تێچووی ئەم پرۆژەیە یەك میلیار و 455 میلیون و 701 هەزار لیرەی توركییە.
Top