سوپای میسر 200 چه‌كداری ده‌ستگیر كرد
شه‌ڕ و پێكدادانی پۆلیس و ئه‌ندامانی ئیخوان، به‌یانیی ئه‌مڕۆ لانیكه‌م 34 كوژراوی لێكه‌وته‌وه و له‌حاڵێكدا كه ئیخوان ده‌ڵێت ئه‌ندامه‌كانی ته‌نیا مانیان گرتووه، سوپا ده‌ڵێت گرووپێكی تیرۆریست ئه‌م هێرشه‌یان كردووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی میسر رایگه‌یاندووه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ، هه‌تا ئێستا 34 كه‌س كوژراون و 300 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. سوپای میسریش هه‌واڵی كوژرانی ئه‌فسه‌رێك و برینداربوونی 40 كه‌سی دیكه‌ی راگه‌یاندووه.
سوپای میسر رایگه‌یاندووه گرووپێك تیرۆریستی چه‌كدار هه‌وڵیانداوه ده‌ست به‌سه‌ر بیناكه‌دا بگرن و گرووپی ئیخوان ته‌ئكید ده‌كاته‌وه ئه‌ندامه‌كانی ته‌نیا به ئارامی مانیان گرتووه و كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كان.