بە هۆی شەڕی نێو پەرلەمانی توركیاوە پەرلەمانتارێكی كورد بریندار بوو

 بە هۆی شەڕی نێو پەرلەمانی توركیاوە پەرلەمانتارێكی كورد بریندار بوو
هاوكات لەگەڵ دووبارە دەست پێكردنەوەی نائارامی و ئاڵۆزییەكانلە مەیدانی تەقسیم و پاركی گەزی شاری ئەستەنبۆڵدا، شەڕ و ئاژاوەكانیش نێو پەرلەمانی توركیادا دەستیان پێكرد و لە دانیشتنی رۆژی یەكشەممەدا شەڕ لە نێوان پەرلەمانتاری پارتەكانی توركیادا رووی دا.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە بە هۆی دووبارە دەست پێكردنەوەی شەڕ و پێكدادانی نێوان پۆلیس و خۆپێشاندەرەكان لە پاركی گەزی و مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبۆڵدا، لە پەرلەمانی توركیایش شەڕ رووی دا و چەندین ئەندام پەرلەمانی جەهەپە هێرشیان كردە سەر جێگری سەرۆك وەزیری توركیا و بە شەق و كۆڵمە لێیان دا.

لەم میانەیەدا پەرلەمانتاری شاری شرناخی بەدەپە دكتور محەمەد ئەمین دیندار ویستوویەتی میانجیگەری بكات بەڵام پەرلەمانتارەكانی جەهەپە هێرشی ناوبراویشیان كردووە و ئەویشیان بریندار كردووە.
Top