شه‌ڕی پۆلیسی میسر و ئیخوان، ده‌یان كوژراو و سه‌دان برینداری لێكه‌وته‌وه
گوته‌بێژی ئیخوان موسلمین، ئه‌حمه‌د عارف، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا، رایگه‌یاندووه به‌هۆی هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ سه‌ر خۆپیشاندانی ئه‌ندامانی ئیخوان، 16 كه‌سیان كوشتووه و به سه‌دان كه‌سیشیان بریندار كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی رۆیته‌رز له زمانی گوته‌بێژێكی دیكه‌ی ئیخوانه‌وه رایگه‌یاندووه 34 ئه‌ندامی ئیخوان له‌م هێرشه‌دا كوژراون و زیاتر له 100 كه‌سیش بریندار بوون و باری ته‌ندروستیی زۆربه‌ی برینداره‌كان، خراپه.
گرووپی ئیخوان موسلمین رایگه‌یاندووه هه‌تا گه‌ڕاندنه‌وه‌ی محه‌مه‌د مورسی بۆ ده‌سه‌ڵات، له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی به‌رده‌وام ده‌بێت.