ئەمریکا.. بەھۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەک ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٨٠ کەسی تر بریندار بوون

ئەمریکا.. بەھۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەک ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٨٠ کەسی تر بریندار بوون
٧ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- بەھۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکەوە لەئەمریکا ٢ کەس گیانیان لەدەستداو زیاتر لە ١٨٠ ‏کەسی تر بریندار بوون.
لێپرسراوانی ئەو وڵاتە رایانگەیاند فرۆکەیەکی نەفەر ھەڵگر لەجۆری ‏بۆینگ ٧٧٧ کەزیاتر لە ٣٠٠ سەرنشین ١٦ ئەندامی ستافی ھەڵگرتبو، بەڕێ کەوتوە بەرەو ‏فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سان فرانسیسکۆ دواتر لەکاتی نیشتنەوەیدا بەھۆی کێشەیەکی ‏نەزانراوەوە گڕی گرتوە.
سەرچاوەکانی فریاگوزاری ئەو وڵاتەش رایانگەیاند تاکو ئێستا ٢ کەس ‏گیانیان لەدەستداو ١٨٠ کەسی دیکەش برینداربوون دەستبەجێش بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ ‏نەخۆشخانەکان.
شایەنی باسە کۆمپانیای فڕۆکەوانی (ئاسیان) یەکێکە لەو ٢ کۆمپانیا ‏فرۆکەوانیی گەورانەی لەئێستادا بەنیازە پەیوەندییەکانی ژمارەی گەشتەکانی بۆ ویلایەتە ‏یەکگرتوەکان زیاد بکات. ‏
Top