محەمەد بەرادعی بۆ پێكهێنانی حكومەت راسپێدرا

محەمەد بەرادعی بۆ پێكهێنانی حكومەت راسپێدرا
٧ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- محەمەد بەرادعی كەسایەتی سیاسی و دیپلۆماتكاری میسری وەك سەرۆكی حكومەتی كاتی ئەو وڵاتە دیاریكرا. سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی كۆماری میسر رایگەیاند: لەسەر پێشنیاری بزووتنەوەی تەمەڕودو لایەنە سیاسییەكانی میسر، عەدلی مەنسور سەرۆكی كاتیی میسر، محەمەد بەرادعی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی میسر راسپاردووە، واش بڕیارە هەر ئەمشەو بەرادعی سوێندی یاسایی بخوات‌و وەك سەرۆك وەزیرانی میسر دەستبەكاربێت. سەرچاوەكە روونیشیكردەوە: چەند كەسایەتییەكی دیكە پێشنیار كراون كە هەریەك لە پۆستەكانی وەزیرانی ناوخۆ و دارایی بگرنەدەست. لە كاردانەوەی دەستنیشانكردنی بەرادعیشدا وەك سەرۆك وەزیرانی میسر، حزبی نوری سەلەفی رایگەیاند: تێبینیان لەسەر دەستنیشانكردنی بەرادعی هەیە، چونكە پێشتر رێككەوتبوون حكومەتێكی تەكنۆكرات پێكبهێنرێت بە سەرۆكایەتی كەسایەتییەكی بێلایەن. محەمەد بەرادعیش بۆ جێبەجێكردنی ئەو داواكارییەی حزبی نوری سەلەفی، پێش دەستبەكاربوونی وەك سەرۆك وەزیران، دەستی لە سەرۆكایەتی حزبی دەستووری میسر كێشایەوە.
Top