ئۆپۆزسیۆن و لایەنگرانی مورسی خۆیان بۆ خۆپیشاندانەكانی ئەمرۆ ئامادەدەكەن

ئۆپۆزسیۆن و لایەنگرانی مورسی خۆیان بۆ خۆپیشاندانەكانی ئەمرۆ ئامادەدەكەن
٧ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- لایەنگرانی محەمەد مورسی سەرۆكی لەسەركارلابراوی میسر و لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن ئامادەكاریی بۆ خۆپیشاندانێكی فراوان لەسەرانسەری وڵاتە دەكەن, لەهەمان كاتدا ناوەندە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكانی میسریش پێشبینی دەكەن خۆپیشاندانەكان توندوتیژی لێبكەوێتەوە. بۆ ئەو مەبەستە بزووتنەوەی تەمەرود داوای لەلایەنگرانی كرد خۆیان بۆ بەشداری لە خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆدا ئامادەبكەن, ئەنجامدانی ئەو خۆپیشاندانەشی بۆ بەرگریكردن لە دەستكەوتەكانی 30-ی حوزەیران ناوبرد و ئیخوانی بەوە تۆمەتبار كرد كە وڵات بەرەو جەنگی ناوخۆیی دەبەن بەو مەبەستەی مورسی بگەڕێننەوە بۆ دەسەڵات. لەبەرامبەردا ئیخوانەكان خۆپیشاندان دژی دەست بەسەركردنی محەمەد مورسی و كودەتاكەی سوپا دەكەن. لەگەڵ بەردەوامی ئاڵۆزییەكانی میسریشدا باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: وڵاتەكەی لایەنگری لە هیچ لایەنێكی ئاڵۆزییەكانی ئەو وڵاتە ناكات و ئیدانەی هەموو ئەو توندوتیژیانەشی كرد كە لەو وڵاتەدا ڕوودەدەن.
Top