تورکیا.. ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا شکست دەھێنێت لە ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ

تورکیا.. ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا شکست دەھێنێت لە ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ
6ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- رۆژی دووەمی کۆبوونەوەکانی ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە تورکیا کۆتاییھات، بێ ئەوەی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئیئتیلافەکە وەک جێگرەوەی ئەحمەد معاز خەتیب دەستنیشان بکرێت. لەوبارەیەوە سەرچاوەکانی ھەواڵ رایانگەیاند: پاش دوو رۆژ لە بەردەوامی کۆبوونەوەکان کێبرکێکە لەنێوان ئەحمەد عاسی جەربا کە ٤٩ دەنگی بەدەستھێناوەو مستەفا سەباغ کە ٤٦ دەنگی بەدەستھێناوە ماوەتەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی ئیئتیلافەکەش رایگەیاند: سھیر ئەناسی وەک یەکێک لە جێگرەکانی سەرۆکی ئیئتیلاف ھەڵبژێراوەو جێگری دووەمیش تائێستا دیارینەکراوە.
جێی ئاماژەیە ئەمرۆ کۆبوونەوەیەکی تری ئەندامانی ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ بڕیاردان لەسەر ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئیئتیلافەکە بەرێوەدەچێت.
Top