سوریا .. ژماره‌ى كوژراوانى دوێنێ هه‌ینی گه‌یشته‌ 70 كه‌س

سوریا .. ژماره‌ى كوژراوانى دوێنێ هه‌ینی گه‌یشته‌ 70 كه‌س
6ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- چالاكوانانى سوریا رایانگه‌یاند ژماره‌ى كوژراوانى دوێنێ هه‌ینی گه‌یشته‌ 70 كه‌س و زۆربه‌شیان له‌ دیمه‌شق و ریف دیمه‌شق وحه‌له‌ب بوون.

هه‌روه‌ها شه‌ڕوپێكدادان له‌ نێوان سوپاى ئازاد و سوپاى رژێم له‌ حه‌له‌ب و ریف حه‌له‌ب و دێرئه‌لزور و رقه‌ و دیمه‌شق رویدا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیمه‌شق و ریف دیمه‌شق و ئیدله‌ب و ده‌رعا و حمس روبه‌ڕوى بۆردومانى سوپاى رژێم بونه‌وه‌.

هاوكات چالاكوانانى سوریا ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد هێزه‌كانى رژێم له‌ بۆردومانى ناوچه‌كانى حمس كه‌ره‌سته‌ى كیمیایان به‌كارهێناوه‌.
Top