ئیندۆنزیا .. بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به تووندى (6.4) دورگه‌ى سۆمه‌تره‌ى هه‌ژاند
وه‌ك ئاژانسه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوى كرده‌وه، بوومه‌له‌رزه‌كه له ناوچه كه‌ناره رۆژئاواییه‌كانى له دورگه‌ى ئیندۆنیزیا روویدا و هه‌ر چه‌نده بوومه‌له‌رزه تووندییه‌كه‌ى به‌هێز بووه به‌ڵام نه‌بووه‌ته هۆى روودانى تسۆنامى و هێشتا زیانه گیانى و مادییه‌كانى بوومه‌له‌رزه‌كه نه‌زانراوه.
ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه، دواى چه‌ند رۆژێك له روودانى ئه‌و بوومه‌له‌رزییه دێت كه له باكوورى ئیندۆنیزیا روویدا و به هۆیه‌وه به ده‌یان كه‌س بوونه قوربانى و به هه‌زرانى دیكه‌ش ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
شایانى باسه وڵاتى ئێندۆنیزیا به لاێوارى بازانه‌ى ئاگر له زه‌ریایى هێمن ناو ده‌برێت چونكه به به‌رده‌وام ئه‌و وڵاته دووچارى بوومه‌له‌رزه و گركان ده‌بێته‌وه.