ئیتیلافی هاوپەیمانی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا سەرۆکێکی تازە هەڵدەبژێرێت

ئیتیلافی هاوپەیمانی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا سەرۆکێکی تازە هەڵدەبژێرێت
4ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- بریارە ئیتیلافی هاوپەیمانی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئەمرۆ پینجشەممە لە تورکیا کۆبوونەوەیەکی فراون ساز بکات، بەئامانجی دەستنیشانکردنی سەرۆکی تازەی ئیتیلافەکەیان، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەندین مانگ جۆرج سەبرا وەک سەرۆکی کاتی ئەو ئیتیلافە ئەو پۆستەی بەرێوەبرد، ئەو کۆبوونەوەیەی ئەستەمبۆل کە دوو رۆژ دەخاێنێت لەلایەن وڵاتانی دۆستی سوریا و عەربییەوە بە بایەخەوە سەیر دەکرێت، چوونکە دوای دەست لەکارکێشانەوەی موحاز خەتیب سەرۆکی ئیتیلافەکە ناکۆکی لە نێوان لایەنەکانی ئۆپپۆزسیۆن دروست بوو، پشتی ئەوەش بەهاریکاری وڵاتانی عەرەبیەوە، جۆرج سەبرا بەشێوەکی کاتی وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی دەستنیشان کرا، هەر لەو چوارچێوەیەدا رێککەوتنی لایەنەکانی سوریا لە نێوە خۆیاندا، یەكێکە لەو مەرجانەی کە تا وڵاتانی دۆستی سوریا چەکی پیشکەوتوو بە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن دژ بەبەشار ئەسە بدەن.
Top