خۆپیشاندان لەدژی بەشداری كردنی چەكدارانی حزبوڵڵا لە شەڕی سوریادا

خۆپیشاندان لەدژی بەشداری كردنی چەكدارانی حزبوڵڵا لە شەڕی سوریادا
12 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- لە دژی بەشداریكردنی حزبوڵڵای لوبنانی لە شەڕوپێكدادانی سوریا، خۆپێشاندان لەبەردەم باڵیۆزخانەی لوبنان لە ئوردن و كوێت ئەنجامدرا. لە مبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە بە دەیان خۆپێشاندەر وەك ناڕەزاییەك بەرامبەر بەشداریكردنی كردنی حزبوڵڵای لوبنانی لە شەڕوپێكدادانی سوریا خۆپێشاندانیان لە بەردەم باڵیۆزخانەی لوبنان لە ئوردن و كوێت ئەنجامدا، كە تێیدا داوای دانانی سنورێكیان دەكرد بۆ ئەو دەستوەردانەی حزبوڵڵا لە رەوشی سوریا و بەشداریكردنی لە كوشتنی هاوڵاتیانی بێ تاوانی ئەو وڵاتە. هاوكات لە كوێت خۆپێشاندەران داوای دەركردنی باڵیۆزی لوبنان و قەدەغەكردنی هاتنە ناوەوەی كاڵاو شتومەكی ئێرانیان بۆ وڵاتەكەیان دەكرد و ئێرانیان بە پاڵپشتێكی گەورەی حزبوڵڵا لەقەڵەمدەدا.
Top