لە خۆپیشاندانەكەی لەندەن 32 کەس دەسگیرکران

لە خۆپیشاندانەكەی لەندەن 32 کەس دەسگیرکران
12 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- لە ناوەڕاستی شاری لەندەن راوەدوونان و راکردن لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسی نەهێشتنی ئاژاوە گێری درێژەی هەبوو، هۆکارەکەش بۆ سازکردنی کۆبوونەوەی هەشت وڵاتە گەورەکەی جیهان و رەتکردنەوەی سیستەمی سەرمایەداری بووە، لەشاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ژمارەیەک لە ریکخراوەکانی دژ بە سەرمایەداری لە جیهان ، لە ناوەراستی ئەو شارە گردبوونەوە و داوایان کرد کۆبوونەوەی هەشت وڵاتە گەورەکەی جیهان کەوا بریارە لە 17 و18 ئەم مانگە لە باکووری ئێرلەندا سازبکرێت ، هەڵوەشیتەوە ، سەرچاویەکی پۆلیس بە بی بی سی راگەیاند: تا ئێستە 32 خۆپیشاندەریان دەستگیرکردووە ، بەتۆمەتی نانەوەی ئاژاوە لە ناوچەی بازرگانی لەندەن و ئامادەیی پۆلیسی نیشاندا بۆ دستگیرکردنی ئەو کەسانی کە دەیانەویت بارودۆخی شاری لەندەن تێک بدەن، هاوکات سەرچاوەکەی پۆلیس ئەوەشی راگەیاند: ئاژاوە چییەکان یەکێک لە باڵاخانەکانی ناوچەی سوهوی لەندەن یان کۆنترۆلکردبوو، بەڵام دواتر پۆلیس توانی ئاژاوە چییەکان دەستگیر بکات و باڵاخانەکە کۆنترۆڵ بکاتەوە .
Top