باری تەندروستی ماندێلا بەرەو خرابتر دەڕوا
نیلسۆن ماندێلا، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌فریقای باشوور و براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی، له چوار رۆژ پێشتره‌وه به‌هۆی هه‌وكردنی سییه‌كانی، خراوه‌ته نه‌خۆشخانه و باری ته‌ندروستیی هه‌ر خراپه.
به‌پێی راپۆرتی یۆرۆ نیوز، ئه‌مڕۆ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ماندێلا توانیویانه له نه‌خۆشخانه سه‌ردانی بكه‌ن، به‌ڵام دكتۆره‌كان رایانگه‌یاندووه باری ته‌ندروستیی ماندێلا، ئه‌گه‌رچی سه‌قامگیره، به‌ڵام خراپه.
نیلسۆن ماندێلای ته‌مه‌ن 94 ساڵ، له مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردووه‌وه هه‌تا ئێستا، 4 جار به‌هۆی نه‌خۆشیی هه‌وكردنی سییه‌كانه‌وه خراوه‌ته نه‌خۆشخانه و ئه‌مجاره‌یان باری ته‌ندروستیی زۆر به خراپ زانراوه.