باشوری سودان .. سلڤا كێر داوای ئاشتی لە سودان دەكات

باشوری سودان .. سلڤا كێر داوای ئاشتی لە سودان دەكات
11 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- سلڤا كێری سەرۆكی باشووری سوودان داوایەكی ئاشتی ئاراستەی سوودان كردو راشیگەیاند: كە بۆ یەكلایی كردنەوەی ناكۆكی و ململانێی نێوان جوبا و خەرتووم پەنا بۆ ناوبژیوانی یەكێتی ئەورووپا دەبات. لەو داوایەدا كێری گوتی: باشووری سوودان زۆر هێمن و ئارامە و بە هەموو شێوەیەك شەڕ لەگەڵ سوودان رەت دەكاتەوە و دەستی ئاشتی بۆ سوودان درێژ دەكات. سەرۆكی باشووری سوودان ئاماژەی بەوەشدا، وڵاتەكەی لەگەڵ یەكێتی ئەورووپا كار دەكات بۆ ئەوەی كێشە و ململانێیەكانی نێوان جوبا و خەرتووم بە یەكجاری چارەسەر بكەن. پێشتریش عومەر بەشیر سەرۆكی سوودان جەنگی لە بەرامبەر باشووری سوودان راگەیاند، هەر چەندە پێشتر جوبا و خەرتووم بە ناوبژیوانی یەكێتی ئەورووپا چەند رێككەوتنێكی ئاشتیان بۆ كۆتایی هێنان بە ناكۆكی و ململانێی نێوانیان ئیمزا كردووە.
Top