ئیستەنبۆڵ. . پۆلیس خێمەكانی خۆپیشاندەرانی لە گۆڕەپانی تەقسیم سوتاند

ئیستەنبۆڵ. . پۆلیس خێمەكانی خۆپیشاندەرانی لە گۆڕەپانی تەقسیم سوتاند
11 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- هێزەكانی پۆلیسی توركیا هەڵیانكوتایە سەر خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەقسیم لە شاری ئیستانبۆل كە بە بزوتنەوەی دەربڕینی ناڕەزایی دژی حكوومەتەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان دادەنرێت. بە گوتەی چەند شاهید حاڵێكی ناو گۆڕەپانەكەش، ئەو هێزانە گازی فرمێسك رێژیان دژی خۆپیشاندەران بەكارهێنا بۆ ئەوەی خۆپیشاندەران ناچار بكەن گۆڕەپانی خۆپیشاندانەكە جۆڵ بكەن و هەروەها هێزەكانی پۆلیسی توركیا زۆربەی خێوەتگاكانی خۆپیشاندەرانیشیان سووتاندووە، كە خۆپیشاندەران بۆ مانەوەی شەوان لەو گۆڕەپانە دایانابوو. ئەم هەنگاوەی پۆلیسی توركیا بۆ لە ناوبردنی توندوتیژی دوای ئەوە دێت، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك وەزیرانی توركیا رازی بووە كە سبەی چوار شەممە لە گەڵ نوێنەرانی خۆپیشاندەران كۆببێتەوە ئەمەش لە كاتێكدایە ماوەی دوازدە رۆژە خۆپیشاندان ناڕەزایی دژی دەسەڵاتی حكوومەتی توركیا ئەنجام دەدرێت.
Top