ئێران ..پالێوراوێكی دیكەی سەرۆكایەتی خۆی لە كێبڕكێكە كشاندەوە

ئێران ..پالێوراوێكی دیكەی سەرۆكایەتی خۆی لە كێبڕكێكە كشاندەوە
11 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- حەمەد رەزا عارف ئەندامی ئەنجوومەنی دەست نیشانكردنی بەرژەوەندییەكانی رژێمی ئێران كشانەوەی خۆی لە ركابەری هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە كێشایەوە ئەمەش دووەم كاندێدی سەرۆكایەتی ئێرانە كە لە ركابەری هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بكشێتەوە. ناوبراو كە لە سەردەمی محەمەد خاتەمی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئێران بوو هەروەها سەر بە ریفۆرمخوزانی ئێرانە و بێ ئەوەی ئاماژە بە هۆكارەكانی بكات، كشانەوەی خۆی لە ركابەری هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران راگەیاند. پێشتریش غولان عەلی حەداد عادل بە هەمان شێوە لە ركابەری هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران كشایەوە. ئێستاش شەش كاندێدكراوی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران لە هەڵبژاردنەكە ركابەری یەكتر دەكەن كەوا بڕیارە لە رۆژی هەینی رابردوو پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران بەرێوەبچێت. بە گوێرەی چاودێرانی سیاسیش ئەوەی لەم هەڵبژاردنە لە گەڵ هەڵبژاردنەكانی دیكەی سەرۆكایەتی ئێران جیا دەكاتەوە، ئەوە لەم هەڵبژاردنە ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەیی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، پاڵپشتی و پشتیوانی هیچ كاندیدكراوێكی هەڵبژاردنەكە ناكات، چونكە هەر كاتێك خامەنەیی پشتگیری كاندیدكراوێكی كردبێت بە بێ هیچ گومانێك سەركەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بەدەستهێناوە.
Top