پاڵێوراوێكی سه‌رۆككۆماریی ئێران، خۆی كشانده‌وه
غوڵامعه‌لی حه‌داد عادڵ، پاڵێوراوی سه‌ر به باڵی موحافزكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كشانه‌وه‌ی خۆی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماریی ئێران، راگه‌یاند.
عادڵ له به‌یاننامه‌كه‌یدا ته‌ئیكدی كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ش به حاڵی خۆی یارمه‌تیده‌ر بێت له سه‌ركه‌وتنی موحافزكاره‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا، خۆی له هه‌ڵبژاردنه‌كان كشاندووه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كانی ئێران، ئه‌م پاڵێوراوه‌ی سه‌رۆككۆماری له‌حاڵێكدا كشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاندووه كه 2 رۆژ پێشتر رایگه‌یاندبوو له سه‌ركه‌وتنی موحافزكاره‌كان دڵنیایه.