فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، كه‌وته به‌ر هێرشی تالیبان
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی رۆیته‌رز، نزیكه‌ی 10 چه‌كداری تالیبان، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناو بینایه‌كی نیوه‌ته‌واوی به‌رامبه‌ر فڕۆكه‌خانه‌وه، به چه‌كی سووك و قورس، فڕۆكه‌خانه‌یان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژ.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان رایگه‌یاندووه هه‌تا ئێستا 3 كه‌س له چه‌كداره‌كانی تالیبان كوژراون، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستان هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتووه.
فڕۆكه‌خانه‌ی كابول داخراوه و شه‌ڕ و پێكدادان هه‌تا ئێستا به‌رده‌وامه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به رێژه‌ی زیانه‌كان و ئه‌گه‌ری كوژرانی هاووڵاتییانی دیكه، بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.