نهۆمی سێیەمی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی سووریا تەقێنرایەوە

نهۆمی سێیەمی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی سووریا تەقێنرایەوە
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، بۆمبێكی چێندراو لە باڵاخانەی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی سووریا تەقیوەتەوە بە هۆیەوە ٣ کەس بریندار بوون. بەپێی هەواڵێكی تەلەڤزیۆنی سووریا.
تەقینەوەكە لە رێی بۆمبێكەوە نهۆمی سێیەمی باڵاخانەی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی سووریا هەژاندووە کە دەکەوێتە نێوەڕاستی دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە. زانیارییە سەرەتاییەكانیش تەنیا ئاماژە بە هەبوونی ٣ بریندار دەدەن و بە گوێرەی تەلەڤزیۆنی سووریایش تەقینەوەکە پەخشی ٣ کەناڵەکەیان نەوەستاوە.
وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا ڕایگەیاند کە ئەوان دەزانن کێن ئەوانەی لە پشت تەقینەوەکەوە بوون.
شیاوی گوتنە ئەمە یەكەم هێرش نییە بۆ سەر ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی سووریا و پێشتریش ئەندامانی سوپای ئازاد هەڵیانكوتایە سەر ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی سووریا لە حەلەب.
Top