مەسرور بارزانی: داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەم، كولتووری جوانی ڕێزگرتن لە بەساڵاچوان بپارێزن

ئەمرۆ چوارشەممە 15/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەنتەری شێخ باز بۆ چاودێریی بەساڵاچوانی لە هەولێر کردەوە، کە لەلایەن شێخ باز بەرزنجی، سەرۆکی گرووپی کۆمپانیاکانی کار دروست کراوە.

دوای ئەوەی سەرۆکی حکوومەت بەشەکانی سەنتەرەکەی بەسەر کردەوە، لە گوتەیەکدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەساڵاچوو، بۆ دروستکردنی ئەم سەنتەرە سوپاسی شێخ بازی کرد، کە بە شێوەیەکی زۆر پێشکەوتوو و سەردەمیانە دروست کراوە، داواشی لە سەرمایەداران و خێرخوازان کرد کە سەنتەر و خانەی هاوشێوە بۆ خزمەتی هاووڵاتیانی کوردستان دروست بکەن.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان هەروەها داوای کرد، کە ڕێز لە بەساڵاچوان بگیرێت و گرنگیيان پێ بدرێت، گوتیشی ئەم جۆرە سەنتەرانەش هەن ئەگەر بەساڵاچوویەک پێویستی بە هاوکاری و یارمەتی هەبێت.

Top