بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ڤێتنام دەیان کەس گیانیان لەدەستدا
حکومەتی ڤێتنام ڕایگەیاند: کە ئاگر لە کافتریایەک لە پایتەخت کەوتووەتەوە و بەلایەنی کەم 11 کەس گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی ناوخۆی ڤێتنام ئەمڕۆ پێنجشەممە 19 ی کانوونی یەکەم ڕایگەیاند: کە پۆلیسی ئەو وڵاتە پیاوێکی دەستگیرکردووە کە گومانی لێدەکرێت ئاگری لە کافتریایەک بەردابێت.
شەوی ڕابردوو ئاگر لە کافێیەک لە شاری هانۆی پایتەختی ڤێتنام کەوتەوە و بەهۆیەوە ١١ کەس گیانیان لەدەستدا.
پۆلیسی هانۆی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، كە ئەو کەسەی دەستگیرکراوە، دوای ئەوەی لەگەڵ ستافەکەدا دەمەقاڵەی كردووە، نەوتی لەسەر نهۆمی یەکەمی ئەم کافێیە سێ نهۆمییە ڕشتووە و دواتر ئاگری تێبەرداوە.
هەروەها ڕۆژنامەی (تین فۆنگ)ی دەوڵەتی ڤێتنام بڵاویکردەوە، کە گومانلێکراوەکە تەمەنی لە سەرەتای تەمەنی پەنجاکاندایە.
پۆلیسی ڤێتنام دەڵێت: ئاگرکەوتنەوەکەی کافتریاکە بۆ یەکەم جار دوای کاتژمێر 11 ی شەوی رابردوو پێیان ڕاگەیەنراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل