سه‌یدا: ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی دوای ئه‌سه‌ددا كۆببینه‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا له‌دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی (شه‌رقولئه‌وسه‌ت)دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی (كوفی ئه‌نان) نێردراوی تایبه‌تی نه‌وته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ده‌رگای ده‌ستپێشخه‌ری نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سوریا ده‌كاته‌وه.
(عه‌بدولباست سه‌یدا) جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، به‌لای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییه‌وه ڕژێمی سوریا ڕاستگۆیی‌و شه‌رعییه‌تی له‌ده‌ستداوه، له‌ئێستاشدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دانوستان‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ددا ئه‌نجامناده‌ن، ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیشی پیشاندا بۆ دانوستان‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی دوای (به‌شار ئه‌سه‌د) ده‌سه‌ڵات له‌سوریادا ده‌گرنه ده‌ست، به‌مه‌رجێك ده‌ستیان به‌خوێنی هاوڵاتییانی ئه‌و وڵاته سوور نه‌بوبێت.