هێلاری كلینتۆن سه‌ردانی توركیا ده‌كات
سایتی (حوڕیه‌ت دێیلی نیوز)ی توركی له‌زاری وته‌بێژێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه بڵاویكرده‌وه، هێلاری كلینتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌ردانی ئیستانبوڵ ده‌كات‌و له‌گه‌ڵ (ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا‌و گه‌وره به‌رپرسانی حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره كۆده‌بێته‌وه، بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی قه‌یرانی سوریا‌و چه‌ند پرسێكی دیكه.
سه‌ردانه‌كه‌ی هێلاری كلینتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ توركیا دوای ئه‌وه دێت، كه كۆمه‌ڵه‌ی گشتی سه‌ر به‌ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو به‌كۆی (133) ده‌نگ بڕیارێكی له‌باره‌ی سوریاوه په‌سه‌ند كرد.
nna