توركیا هه‌وڵی ئازادكردنی ئێرانییه ڕفێنراوه‌كان ده‌دات
ئاژانسی هه‌واڵی فارس بڵاویكرده‌وه، (عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییه‌وه داوای له (ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو)ی هاوتا توركییه‌كه‌ی كردووه، ئه‌نكه‌ره هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ، بۆ ئازادكردنی ئه‌و (48) گه‌شتیاره ئایینیه‌ی، دوێنێ له‌شاری دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا ڕفێنران، كه به‌نیازبوون سه‌ردانی مه‌زاری (زه‌ینه‌بی كچی ئیمام عه‌لی) بكه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌ڵێنیداوه، دوای تاووتوێكردنی بابه‌ته‌كه، وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ، بۆ ئازادكردنی ئێرانییه ڕفێنراوه‌كان.