نوێنەری رووسیا بەدووری دەزانێ سەرۆكی پێشووی فنلەندا جێی ئەنان بگرێتەوە وەك نێردراو بۆ سووریا
چۆركین لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی \"ئیتار تاس\""ی رووسیایی گوتی، دیاریكردنی مارتی ئیختساری سەرۆكی پێشووی فنلەندا لە شوێنی كۆفی ئەنان وەك نێردەی هاوبەشی ناودەوڵەتی و عەرەبی بۆ سووریا زۆر دوورە و ئەو لەمێژە دەستی كێشاوەتەوە.
بەپێی ئاژانسەكە لەناو نەتەوە یەكگرتووەكاندا ناوی ئیختیساری زۆر باس دەكرێ وەك پاڵاوكی شیمانەكراو بۆ شوێنی ئەنان لە دوای كۆتاهاتنی ماوەی كاركردنی لە كۆتای ئەم مانگە، هاوكات بەر لە دیاریكردنی ئەنان بە نێردەی هاوبەش بۆ سووریا لە شوبات/فێبرایەری رابردوو ئیختیساری لە گەورەترین ركابەرەكانی بوو.
"