هێزەكانی توركیا لەسەر سنووری سووریا جێگیر كران
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی توركیا، هاوكات ئاماژە بە ناردنی زریپۆش بۆ ناوەندە سەربازییەكانی سانلیۆرفا كە دەكەوێتە نێوەڕاستی سنووری توركیا سووریاوە و هەرێمی هاتای سووریا.
ئەنادۆڵ هەروەها بڵاوی كردووەتەوە كە ئەو زریپۆشانە بە درێژایی سنوور جێگیر كراون.
ئەم جووڵە سەربازییەی توركیا دوای خستنە خوارەوەی فڕۆكە جەنگییەكەیەوە دێت كە هەفتەی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئاسمانییەكانی سووریا و لە ئاسمانی دەریایی وڵاتەكەیەوە خرایە خوارەوە.