سوریا .. ژماره‌ى كوژراوانى دوێنێ له لایه‌ن هێزه‌كانى رژێم گه‌یشته 48 كه‌س
له‌لایه‌نه خۆیانه‌وه چالاكوانان رایانگه‌یاند كه له خۆپیشاندان و توندوتیژیه‌كانى دوێنێى شاره‌كانى حه‌مس و حه‌ما و حه‌له‌ب و رقه و ئیدله‌ب و لازقیه و دیمه‌شق و ده‌وروبه‌ریدا، 48 كه‌س به گوله‌ى هێزه ئه‌منیه‌كانى سه‌ر به رژێمه‌وه كوژران و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش برینداربوون، كه زۆربه‌ى كوژراوه‌كانیش له شاره‌كانى حه‌ما و حه‌له‌ب و ده‌وروبه‌رى دیمه‌شق بوون.
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ى گشتى شۆڕشى سوریاش رایگه‌یاند كه له‌نێو ئه‌و كوژراوانه‌دا دوازده كه‌سیان له‌ئاكامى ته‌قه‌كردنى هێزه ئه‌منیه‌كانى به شێوه‌یه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى له هاووڵاتیان، له ناوچه‌ى به‌خعه له ده‌وروبه‌رى دیمه‌شق بووه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه كه دوێنێ هێزه ده‌ریاییه‌كانى لوبنان له ئاوه‌كانى وڵاته‌كه‌یاندا ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتیه‌كدا گرتووه، كه ژماره‌یه‌كى زۆرى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى بۆ ئۆپۆزسیۆنى سوریا ده‌گواسته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان روونشیانكردۆته‌وه كه هێزه ده‌ریاییه‌كان یازده كه‌سى تیمى ناو كه‌شتیه‌كه‌شیان ده‌ست به‌سه‌ركردوه و ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه كه له‌نێو ئه‌و چه‌كانه‌ى كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، چه‌كى قورس و سوك هه‌یه و هه‌روه‌ها ئاشكراشیان كردوه كه چه‌كه‌كان دروشمى ئۆپۆزسیۆنى لیبیایان به‌سه‌ر بووه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه ده‌سه‌ڵاتدارانى رژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د، به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێستاى لیبیا به پاڵپشتى كردن له ئۆپۆزسیۆنى وڵاته‌كه‌یان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ى لێدوانه‌كانى ئه‌م دوایه‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیاشه‌وه، كه تیایدا رایگه‌یاندبوو ناتۆ به‌رپرسیاری پاراستنى سنوورى نێوان توركیا و سوریایه و هه‌ڕه‌شه‌ى دامه‌زراندنى ناوچه‌یه‌كى ئارامیشى له‌ناو سوریادا كردبوو، له‌به‌رامبه‌ردا جیهاد مه‌قده‌سى گووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سوریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ره‌خنه‌ى توندى له‌و لێدوانى ئه‌ردۆگان گرت ورایگه‌یاند ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆى سه‌رۆك وه‌زیر و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا به‌رده‌وامن له لێدوانه گێچه‌ڵ پێكاریه‌كانیان، كه ئامانج له‌و لێدوانانه خراپتركردنى ره‌وشى ناوخۆى سوریایه و گووتیشى ئه‌وه‌ى ئێمه‌ى زۆر نیگه‌ران كردوه ئه‌وه‌یه كه ئه‌ردۆگان بۆ پاراستنى سنوورى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سوریا هه‌ڕه‌شه‌ى به‌ده‌ستهێنانى پاڵپشتی هاوپه‌یمانى باكوورى ئه‌تله‌سى، ناتۆ ده‌كات.
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه چینگ قوه بینگ جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چین له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له شارى مۆسكۆ، رایگه‌یاند كه چین و رووسیا هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ى كێشه‌ى سوریا و پرۆگرامى ئه‌تۆمى كۆریاى باكووره‌وه له‌یه‌ك ده‌چێت و دووپاتیشى كرده‌وه كه هه‌ڵوێستی مۆسكۆ و په‌كین له‌باره‌ى ئه‌و دوو دۆسیه‌وه، سه‌د له‌سه‌د وه‌ك یه‌كه.
ئه‌م لێدوانه‌ى جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چین له كاتێكدا دێت، كه هه‌ره‌یه‌ك له په‌كین و مۆسكۆ له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى دووجار رێگه‌یان نه‌دا ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه بڕیارێك له‌دژى سوریا ده‌ربكات و هه‌ردوو وڵاتیش ڤیتۆیان له دژى ده‌ركردنى بڕیارێك له‌باره‌ى سوریاوه به‌كارهێنا و داواش ده‌كه‌ن كێشه‌ى سوریا له‌ناوخۆى ئه‌و وڵاته و له رێگه‌ى دانووستان و دوور له ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كى چاره‌سه‌ر بكرێت.