(به‌ڕادعی) حزبێكی نوێی دروست كرد
له‌باره‌ی حزبه‌كه نوێیه‌كه‌یه‌وه (به‌ڕادعی) به ڕۆژنامه‌ی \"شه‌رقولئه‌وسه‌ت\""ـی ڕاگه‌یاندووه كه ئامانج له‌م هه‌نگاوه‌ی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕشی میسره كه ئێستا به‌هۆی ناكۆكییه‌كانه‌وه خه‌ریكه له‌ناو ده‌چن.
هه‌روه‌ها دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م حزبه‌ی به پاڵپشتی زیاتر له 20 هه‌زار گه‌نج و لاوی به‌شدار له شۆڕشی گه‌لی میسردا كردووه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی ئامانجی سه‌ره‌كی حزبه‌كه‌یشیه‌وه (به‌ڕادعی) ده‌ڵێت ته‌نها ئامانجی ئه‌م حزبه پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی میسرییه‌كانه له شۆڕشه‌كه‌یان كه توانییان یه‌كێك له گه‌وره‌ترین دیكتاتۆره‌كانی مێژوو ناچار به ڕۆیشتن بكه‌ن.
جێگه‌ی باسه (به‌ڕادعی) له سه‌روبه‌ندی شۆڕشی میسردا دژی حوكمی (حوسنی موباره‌ك) ڕۆڵێكی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بوو، كه له‌و قۆناغه‌دا ته‌نانه‌ت (ئیخوان)ـه‌كانیش پاڵپشتییان ده‌كرد.
دواتریش خۆ پاڵاوتنی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی میسر ڕه‌ت كرده‌وه.
جێگه‌ی باسه (به‌ڕادعی) كه‌سایه‌تییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ناسراو و دیپلۆماتكارێكی سه‌ركه‌وتووه و خاوه‌نی خه‌ڵاتی \""ئۆبڵ\""ـی ئاشتییه."