چه‌ك‌وچۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، له لوبنان ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا
به‌پێی راپۆرتێكی بی بی سی، 3 باری جیاجیای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی سووك و قورس، له ناو پاپۆڕێكی سیرالیۆن به ناوی \"لوتفوڵا 2\"" ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و 11 ده‌ریاوانی پاپۆڕه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
بڕیار بووه ئه‌م پاپۆڕه بگاته به‌نده‌ری ته‌رابلۆس له باكووری لوبنان، كه به ناوه‌ندی پشتیوانی كردن له هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌ناسرێت و هه‌تا ئێستا رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د چه‌ند جار رایگه‌یاندووه كه له‌و ناوچه‌یه‌وه چه‌ك‌وته‌قه‌مه‌نی ده‌هێنرێته ناو سووریا.
ئه‌م پاپۆڕه، سه‌ره‌تا له لیبیاوه وه‌ڕێ كه‌وتووه و دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له به‌نده‌ری ئه‌سكه‌نده‌روون له میسر وه‌ستاوه، به‌ره‌و به‌نده‌ری ته‌رابلۆس له لوبنان كه‌وتووه‌ته ڕێ. ئاژانسی رۆیته‌رز ده‌ڵێت به‌شێك له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان، دروستكراوی لیبیایه."