ئێران بەدووى دەزانێ شەڕ لە دژى وڵاتەكەى هەڵبگیرسێ

ئێران بەدووى دەزانێ شەڕ لە دژى وڵاتەكەى هەڵبگیرسێ
رامین میهمانپەرست گۆتیاری وەزارەتى دەرەوەى ئێران دووپاتی كردەوە كە شیمانەى هەڵگیرساندنى شەڕ و هێرشكردنە سەر ئێران لەلایەن وڵاتانى رۆئاواوە \"زۆر لاوازە\"".

دوێنێ هەینى میهمانپەرست لە كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانیدا لە وارشۆ راى گەیاند، هەڕەشەكانى رۆئاوا بۆ هەڵگیرساندنى شەڕ لەدژى ئێران زۆر جار دووبارە بوونەتەوە، ئەمەش ئاماژەیەكە كە بە هیچ شێوەیەك شەڕ و هێرش كردنە سەر ئێران روو نادا.

ئیسرائیل چەندان جار راى گەیاندووە بۆ رێگریكردن لە پێشوەچوونى بەرنامەى ناوكەییی ئێران، بژارەى شەڕ چاكتری رێگەچارەیە، بەڵام ئێران رەتى دەكاتەوە كە بەرنامە ناوكەیییەكەى بۆ مەبەستى سەربازی بێ، مۆنتیكارلۆ گواستییەوە.

میهمانپەرست كە ئێستە بەسەردانێك لە وارشۆی پایەتەختى پۆڵەندایە بۆ رۆژنامەوانان گوتى، ئێران ئێستە خاوەنى بەهێزترین سیستەمى بەگرییە لە مێژوودا، بۆیە هەر وڵاتێك بیەوێ هێرش بكاتە سەر ئێران، ئەوا رووبەڕووى وەڵامێكى سەخت دەبێتەوە.

گۆتیاری وەزارەتى دەرەوەى ئێران سەركۆنەى سزاكانى رۆئاواى كرد لەسەر وڵاتەكەى و گوتى، سزاكان یاسایی نین و هیچ بنەمایەكیان نییە."
Top