حكوومەتى رۆمانیا هەڵدەوەشێتەوە

حكوومەتى رۆمانیا هەڵدەوەشێتەوە
دواى ئەوەى نەیتوانى متمانەى تەواوی پەرلەمانتاران بەدەست بهێنێ، حكوومەتى رۆمانیا پاش كەمتر دوو مانگ لە تەمەنى هەڵوەشایەوە.

ماوەیەكە بەشێكى زۆری هاووڵاتییان رەخنەى توند لە حكوومەتی رۆمانیا دەگرن لەبەرامبەر ئەو گۆڕانكارییانەى لە سیاسەتی ئابووریی وڵاتدا ئەنجامى داون.

میهاى ئەونگورینۆ سەرۆك وەزیرانی رۆمانیا لە هەنگاوێكدا بۆ بەهێزكردنى ئابووریی وڵاتەكەى، بڕیارى دا بە كەمكردنەوى مووچە و پاداشت و بەرزكردنەوەى باجەكان، ئەمەش هانى لایەنەكانى ئۆپۆزسۆنى دا ئەم هەلە بقۆزنەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەى حكوومەتەكەى ئەونگورینۆ.

ترایان باسیسكۆ سەرۆكى رۆمانیا دوێنێ هەینى لە بۆخارستى پایەتەخت رێگەى دا بە ڤیكتۆر بونتا سەرۆكى پارتى چەپى ئۆپۆزسیۆن حكوومەتێكى نوێ پێك بهێنێ، مۆنتیكارلۆ گواستییەوە.

بونتا خۆشحاڵ بوو بە ئەنجامی دەنگەكان بۆ متمانە سەندنەوە لە حكوومەتى رۆمانیا و لەو بارەوە گوتى، ئەنجامى دەنگەكان دانانى سنوورێك بوو بۆ رێژیمێكى چەوت كە دوودڵ نەبوو لە بەكارهێنانى هەر چەكێك و ئاماژەى دا، ئەمڕۆ دادپەروەری لە وڵاتەكەمان هاتە دی.

هەڵبژاردنەكانى پەرلەمانى داهاتووى رۆمانیا بڕیارە لە تشیرنى دووەم/نۆڤێمبەرى داهاتوو بێتە ئەنجامدان.
Top