سووریا... ده‌یان كه‌س له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا كوژران
هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌ڵێن، سوپای به‌شار ئه‌سه‌د له درێژه‌ی هێرشه‌كانیدا بۆ سه‌ر خه‌ڵكی شاری حه‌ما، مووشه‌كێكی سكۆتی له ماڵێكداوه و له ئه‌نجامدا لانیكه‌م 70 كه‌سی كوشتووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه‌كانی سه‌ر به رژێمی سووریا ده‌ڵێن، كۆمه‌ڵێك تیرۆریست له ناو ئه‌و ماڵه له شاری حه‌ما، سه‌رقاڵی دروستكردنی بۆمب بوون و بۆمبه‌كه‌یان پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا 16 كه‌س كوژراون.
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی دوو هه‌فته به‌سه‌ر قبووڵكردنی پلانی ئاگربڕ، هێزه‌كانی رژێمی سووریا به‌رده‌وامن له كوشتنی خه‌ڵك و تۆپبارانی شاره‌كانی سووریا. سه‌رچاوه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی دیمه‌شق ده‌ڵێن ئۆپۆزسیۆنیش به‌رده‌وامه له ته‌قه‌كردن له هێزه ئه‌منییه‌كان.