ئەحمەد شەفیق لە كێبەركێى هەڵبژاردنى سەرۆكایەتیى میسر دوور دەخرێتەوە

ئەحمەد شەفیق لە كێبەركێى هەڵبژاردنى سەرۆكایەتیى میسر دوور دەخرێتەوە
لێژنەى هەڵبژاردنەكانى سەرۆكایەتیى میسر بڕیارى دا بەپێى یاساى بەركەناركردنى سیاسی، كە هاوشێوەى یاساى لێپرسینەوە و دادپەروەریى عێراقە بۆ ریشەكێشكردنى حزبى بەعس لە داوودەزگەكانى دەوڵەتدا، ئەحمەد شەفیق دواین سەرۆك وەزیران لەسەردەمى حوسنى موبارەكى سەرۆكى لێخراوى میسر، دوور بخاتەوە. سایتى (بی بی سی) گواستیەوە.

بەپێى ئەو یاسایە كە پێرێ دووشەم ئەنجوومەنى باڵاى سەربازیى دەسەڵاتدار لە میسر پەسەندى كردووە، رێگە لە پیاوانى رێژیمى پێشوو دەگیرێ بەشداریى كێبەركێكە بكەن.

رۆژنامەى (الاهرام)ى میسرى بڵاوى كردەوە، ئەنجوومەنى باڵاى سەربازى رەزامەندیى خۆى لەسەر یاساكە ئاراستەى پەرلەمان كرد، كە لە 12ى ئەم مانگەدا یاساكەى پەسەند كرد.

جگە لە شەفیق، پێشتریش لێژنەكە عومەر سولەیمانى جێگرى موبارەكى لە كێبەركێكە بڕیاره‌ له‌ 23 و 24ی مانگی داهاتوو هه‌لضبژاردنه‌كه‌ به‌رێوه‌ بچێ، دوور خستەوە.

بەپێى یاساكە هەر كەسێك لە ماوەى 10 ساڵى پێش 11ى شوباتى 2011 (رۆژى كەوتنى رێژیمى موبارەك)، سەركۆمار، جێگرى سەرۆك، سەرۆك وەزیران یاخۆ سەرۆكى حزبى نیشتمانیى دیموكراسیی هەڵوەشاوە، ئەمیندارى گشتیى ئەو حزبە ساخۆ ئەندامى مەكتەبی سیاسی یان ئەندامى ئەمینداریەتیى گشتیى ئەو حزبە بووبێ، لە كێبەركێكە دوور دەخرێتەوە.

بەڵام یاساكە باسى ئەوانەى نەكردووە پۆستى وەزارییان هەبووە، هەربۆیە عەمر مووسا ئەمیندارى پێشووى كۆوەندى عەرەبی ناگرێتەوە، كە پێشتر وەزیرى دەرەوەى میسر بووە.
Top