ئه‌نان: توندوتیژییه‌كان له سووریا جێی قبووڵكردن نین
كوفی ئه‌نان، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ كاروباری سووریا، له راپۆرتێكدا بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، ده‌ڵێت توندوتیژییه‌كان له شاره‌كانی سووریا له ئاستێكی مه‌ترسیداردا به‌رده‌وامه و كشانه‌وه‌ی چاودێره‌كان، په‌ره‌ی پێده‌دات.
راپۆرته‌كه‌ی ئه‌نان، نزیكه‌ی 2 هه‌فته دوای راگه‌یاندنی ئاگربڕ، ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه بارودۆخی ناو سووریا، به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ویست و داخوازییه‌كانی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تییه.
پێشتریش، ئه‌حمه‌د فه‌وزی، گوته‌بێژی ئه‌نان گوتی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له رێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه تۆمار كراون، نیشان ده‌ده‌ن كه سوپای سووریا هێشتا تانك و چه‌كه قورسه‌كانی له ناو شاره‌كان نه‌بردووه‌ته ده‌ره‌وه.
فه‌وزی ده‌ڵێت، چه‌ندین راپۆرتی جێی متمانه هه‌یه كه ده‌یسه‌لمێنێت، هێزه ئه‌منییه‌كانی سووریا، ئه‌و كه‌سانه ده‌گرن كه په‌یوه‌ندیی به چاودێره‌كانه‌وه ده‌كه‌ن. هه‌تا ئێستاش چه‌ند كه‌سیان له‌وانه كوشتووه.
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت له سه‌ره‌تای ناڕه‌زاییه‌كانه‌وه هه‌تا ئێستا، زیاتر له 9 هه‌زار كه‌س له سووریا كوژراون، به‌ڵام رژێمی سووریا ده‌ڵێت 3 هه‌زار و 838 كه‌س كوژراون كه 2 هه‌زار و 493 كه‌س له‌وانه هاووڵاتیی مه‌ده‌نی بوون و كوژراوه‌كانی دیكه له هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان بوون.