ئه‌مه‌ریكا، ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری بۆ كۆنترۆڵی ئێران و چین داده‌مه‌زرێنێت
به‌پێی راپۆرتێكی نوێی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، هاوكات له‌گه‌ڵ كۆتایی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له عێراق و ئه‌فغانستان، ئاژانسێكی نوێ به ناوی \"ده‌زگای هه‌واڵگریی شاراوه\"" داده‌مه‌زرێنێت.
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌ركی سه‌ره‌كیی ئه‌م ئاژانسه نوێیه، كۆنترۆڵ‌كردنی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه نوێیه‌كانه بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا و له‌وانه، ئه‌و مه‌ترسییانه ده‌خاته ژێر چاودێری، كه ئه‌نجامی چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی ئێران و چینه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، گوتوویه‌تی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوودا، ژماره‌ی ئه‌ندامان و كارمه‌ندانی ئه‌و ده‌زگا هه‌واڵگرییه ده‌گاته هه‌زاران كه‌س و په‌یوه‌ندیی پته‌وی له‌گه‌ڵ ده‌زگای ناوه‌ندیی هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا (سی ئای ئه‌ی) ده‌بێت."