سوودانی باشوور، به فڕۆكه‌كانی سوودان بۆردومان كرا
قه‌یرانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سوودانی باشوور و سوودان، به‌رده‌وامه و دوای ئه‌وه‌ی شارێكی سوودان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوودانی باشوور داگیر كرا و دواتر چۆڵ كرا، فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی سوودان، كه‌وتنه بۆردومان كردنی ناوچه‌كانی سه‌ر سنووری سوودانی باشوور.
به‌پێی راپۆرتێكی بی بی سی، فڕۆكه‌كانی سوودان، دوێنێ بازاڕێكیان له شاری بانتیۆ له ناو وڵاتی سوودانی باشوور، بۆردومان كردووه و له ئه‌نجامدا هه‌تا ئێستا لانیكه‌م كه‌سێك كوژراوه.
پێشتر عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر، سه‌رۆكی سوودان رایگه‌یاندبوو كه هیچ رێگه‌یه‌ك جگه له شه‌ڕ نه‌ماوه‌ته‌وه و یان سوپای سوودانی باشوور ده‌گاته پایته‌ختی سوودان، یان هێزه‌كانی سوودان ده‌گه‌نه پایته‌ختی سوودانی باشوور.
قه‌یرانی نێوان هه‌ر دوو سوودان، هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌ربه‌خۆیی سوودانی باشوور له ساڵی رابردووه‌وه ده‌ستیپێكرد و دوو هه‌فته پێش ئێستا، كه سوودانی باشوور شارێكی پڕ نه‌وتی سوودانی له نزیك سنوور داگیر كرد، قه‌یرانه‌كه زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه.
هاوكات له‌گه‌ڵ گرژبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو سوودان، سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای كردووه هه‌ر دوولا له سه‌ر مێزی دانوستانه‌كان و به رێگه‌ی گفتوگۆ، كێشه‌كانیان چاره بكه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ده‌ڵێت، عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر، سه‌رۆكی سوودان رایگه‌یاندووه دانوستان له‌گه‌ڵ سوودانی باشوور ناكه‌ن، چونكه به بڕوای ئه‌وان، سوودانی باشوور جگه له زمانی چه‌ك و فیشه‌ك، هیچ تێناگات.