فرانسوا هۆلاند، لە خولی یەکەمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماریی فه‌ڕه‌نسادا سەرکەوت
به‌پێی راپۆرته‌كان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماری له فه‌ڕه‌نسا، فرانسوا هۆلاند، پاڵێوراوی سۆسیالیسته‌كان، 28%ی ده‌نگه‌كانی مسۆگه‌ر كردووه و نیكۆلا ساركۆزی، سه‌رۆككۆماری ئێستا، 26%ی ده‌نگه‌كانی كۆكردووه‌ته‌وه و ئه‌م دوو پاڵێوراوه بۆ خولی دووه‌م سه‌ركه‌وتوون.
هه‌روه‌ها، مارین لۆپێن، پاڵێوراوی باڵی راستی توندڕۆ، 19%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه و بووه‌ته جێی سه‌رسووڕمانی پسپۆڕانی سیاسی. ژان لۆك ملانشۆن، پاڵێوراوی چه‌پی رادیكاڵ، 11.1%ی ده‌نگه‌كانی كۆكردووه‌ته‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێن نزیكه‌ی 80%ی خاوه‌ن ده‌نگ، به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردندا كردووه. خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماریی فه‌ڕه‌نسا، دوو هه‌فته‌ی دیكه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌ر پاڵێوراوێك زۆرترین ده‌نگ كۆبكاته‌وه، ده‌بێته سه‌رۆككۆماری فه‌ڕه‌نسا.