كۆریای باكوور چیتر پابه‌ند نییه به ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا
كۆریای باكوور به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ڕه‌خنه‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریكا پابه‌ند نه‌بووه به به‌ڵێنه‌كانی ناو ڕێككه‌وتننامه‌كه، بۆیه كۆریای باكووریش چیتر پابه‌ند نابێت.
به‌یاننامه‌كه‌ی كۆریای باكوور، دوای ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند به‌هۆی به‌رده‌وام بوونی كۆریای باكوور له تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌ك له ڕۆژانی ڕابردوودا، ناردنی یارمه‌تیی خۆراكی بۆ ئه‌و وڵاته ده‌وه‌ستێنێت.
پێشتر، ئه‌مه‌ریكا به‌پێی ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور، به‌ڵێنی دابوو ئه‌گه‌ر كۆریای باكوور، تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمی و مووشه‌كییه‌كانی بوه‌ستێنێت، 120 هه‌زار تۆن خۆراك، وه‌ك یارمه‌تی، بۆ خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ده‌نێرێت.
كۆریای باكوور، هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌ره‌ڕای ڕێككه‌وتنه‌كانی پێشوو، مووشه‌كێكی بۆ ناردنی مانگێكی ده‌ستكرد، به‌ره‌و بۆشایی ئاسمان هه‌ڵدا، كه به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی، ماوه‌یه‌كی كورد دوای هه‌ڵدان، مووشه‌كه‌كه ته‌قییه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌كه شكستی هێنا.
چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێن، ئه‌م تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌ی كۆریای باكوور، خزمه‌ت به پڕۆژه ئه‌تۆمییه‌كانی ده‌كات. ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمیش ده‌ڵێت ئێستا ئه‌گه‌ری زۆر كه‌م له‌ئارادایه كه چاودێره‌كانی، بتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكوور بكه‌ن.