وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران: ئیسرایل له هه‌رێمێكی دراوسێی ئێران، بنكه‌ی سیخوڕیی هه‌یه
وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، ئه‌و تیمه تیرۆریستییه‌ی هه‌فته‌ی پێشوو ده‌ستگیر كرابوون، زیاتر له 15 كه‌سن له ناویاندا هاووڵاتیانی ئێرانی و هه‌روه‌ها خه‌ڵكی بیانی ده‌بینرێن.
به‌یاننامه‌كه ده‌ڵێت ئه‌و تیمه به‌نیاز بوون چه‌ندین ته‌قینه‌وه له شوێنه گرینگه‌كاندا جێبه‌جێ بكه‌ن و كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سته و ئامێری تایبه‌تیان پێبووه و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌یان بۆ زنجیره‌یه‌ك كرده‌وه‌ی تیرۆریستی هه‌بووه.
وه‌زاره‌تی ئیتلاعات به بێ ئه‌وه‌ی ناوی گیراوه‌كان و شوێنی ده‌ستگیركردنه‌كه‌یان ئاشكرا بكات، ده‌ڵێت كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه ده‌یسه‌لمێنێت ئیسرایل هه‌وڵ ده‌دات كاری تیرۆریستی له ئێران‌دا بكات. به‌یاننامه‌كه ده‌ڵێت له داهاتوودا ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات، به بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به هیچ ناوێك بكات، ده‌ڵێت ناوه‌ندێكی گه‌وه‌ری سیخوڕی كردنیان له هه‌رێمێكی دراوسێی ئێران‌دا دۆزیوه‌ته‌وه كه ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرایل (مووساد) دایمه‌زراندووه.
پەیامنێر