مشتومڕى ئیمارات و ئێران لەسەر دورگەى ئەبوموسا پەرە دەسێنێ

مشتومڕى ئیمارات و ئێران لەسەر دورگەى ئەبوموسا پەرە دەسێنێ
پاش كاردانەوەى توندى ئیمارات و وڵاتانى ترى كەنداو بەرامبەر سەردانەكەى هەفتەى راردووى مەحموود ئەحمەدى نەژادى سەرۆكى ئێران بۆ دورگەى ئەبو مووسا، ئێران بەتوندى وەڵامى هەڵوێستەكەى ئیمارات دەداتەوە، وەزیرانى دەرەوەى دەوڵەتانى كەنداویش سبەى سێشەم بۆ تاوتوێكردنى ئەو پرسە كۆ دەبنەوە. (CNN) ئەمڕۆ گواستیەوە.

ئاژانسى دەنگوباسى ئیماراتى (وام) راى گەیاند، سبەى سێشەم وەزیرانى دەرەوەى وڵاتانى كەنداو بەسەرۆكایەتیى سعوود ئەلفەیسەڵ وەزیرى دەرەوەى سعوودیە لە دۆحەى پایەتەختى قەتەر كۆبوونەوەیەكى نائاسایى دەكەن بۆ تاوتوێكردنى دەرهاویشتەكانى سەردانەكەى نەژاد بۆ دورگەى ئەبو مووسا، كە لە ساڵى 1971دا ئێران لەگەڵ هەردوو دورگەى تونبى گەورە و تونبى بچووكدا داگیرى كردن و لەوكاتەوە كێشەیە لەنێوانیاندا.

لە بەرامبەردا ئاژانسى دەنگوباسى ئێرانى لە زارى عەلائەدین بروجەردى سەرۆكى لێژنەى ئاسایشى نەتەوەیى و سیاسەتى دەرەوەى ئەنجوومەنى شووراى ئێرانى گواستەوە كە هەڵوێستى ئیمارات لەبارەى دورگەى ئەبومووسا \"بێ بەهایە، چونكە ئەو ناوچەیە بەشێكە لە خاكى یەكگرتووى ئێران\"".

بروجەردى لە پەراوێزى كۆبوونەوەى ئەنجوومەنى شوورادا گوتى \""ئەوە یەكەم جار نییە ئیمارات ئەم لاف و گەزافانە لێ بدا.. ئێستە پەرلەمانتاران سەرقاڵى كۆكردنەوەى ئیمزان بۆ دەركردنى بەیاننامەیەك لەو بارەوە\"".

لەلایەكى ترەوە ئێوارەى دوێنێ عەبدوڵا بن زاید ئال نهەیان لەگەڵ باڵوێزانى وڵاتانى ئەندام لە ئەنجوومەنى ئاسایشى ناودەوڵەتى كۆ بوویەوە و داواى كرد، لە كێشەى داگیركردنى ئەو سێ دورگەیەى ئیمارات لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتى لە ئیمارات بكەن.
"
Top