سووریا.. چاودێران لە سەروبەندی دەستبەكاربوونیانن

سووریا.. چاودێران لە سەروبەندی دەستبەكاربوونیانن
چاودێرانی ئاشتی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەمڕۆ دووشەممە، یەكەم ڕۆژی چاودێریكردنیانە لە سووریا، دوای بڕیاری وەستاندنی شەڕ و نتوندوتیژی و بۆردومانەكانی ڕژێمی ئەسەد بۆ سەر مۆڵگەی ئۆپۆزسیۆن لە حمس.
ئاگربەست، بەشێكی پلانی ئاشتییە گشتییەكەیە كە نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەب، كۆفی ئەنان، هێنایە ئاراوە؛ بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا كەوتە بەر هەڕەشەی پوكانەوە و حكوومەتی سووریایش هەڕەشەكانی بۆ سەر وەك ئەوەی ئەو دەڵێت \"هێرشە تیرۆریست\""ـییەكان، بەردەوامن.

شایەتحاڵیك بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی گوتووە تیمێكی پێنج كەسی لە چاودێران كە بێچەك بوون ئێوارەی دوێنێ گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی سووریا.

بەرپرسێكی سووریاییش كە هاوەڵێتیی ئەو گرووپە لە چاودێرانی نێودەوڵەتییەیە كە لە هۆتێلێكی دیمەشق دابەزیون، گوتی كە وەها چاوەڕوان دەكرێت ئەمرۆ دووشەممە چاودێری زیاتر بچنە سووریاوە، بێئەوەی زانیاریی زیاتر بدات.

بەپێی پلانەكەی نەتەوە یەكگرتووەكانیش وەها بڕیارە كە 24 چاودێر دیكە بۆ چاودێری و سەرپەرشتیكردنی ئاگربەست، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەرەو سووریا بەڕێ كەون.

لە سەروبەندی دەستبەكاربوونی چاودێرانیش توندوتیژییەكان بەردەوامن و چالاكوانێكیش بە رۆیتەزی گوتووە، لە لایەن هێزەكانی حكوومەتی ئەسەدەوە لە هەر دەققەیەكدا موشەكێك بە حمسەوە نراوە.

هە ر بەپێی زانیاریی چاولاكوانان دوێنێ یەكشەممە شەشە كەس كوژراون و تەرمی چواری دیكەیشیان دۆزیوەتەوە."
Top