سوریا .. ژماره‌ی كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ (شۆڕش بۆسه‌رجه‌م سوریه‌كان) گه‌یشته 13 كه‌س
هاوكات لیژنه‌ى هه‌ماهه‌نگى ناوخۆیى سوریا ئه‌وه‌شى راگه‌یاند هێزه ئه‌منیه‌كانى رژێم گه‌مارۆى سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانى گه‌ڕه‌كى نه‌هرعیشه‌یان له دیمه‌شق داوه و خۆپیشاندانیش له گه‌ڕه‌كه‌كانى قه‌ده‌م وجوبر و عسالى له و شاره به‌رده‌وام بوو.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه كه له چوارچێوه‌ی سه‌ركوتكردنی هاووڵاتیانی سوریا هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له هه‌ڵمه‌تی ره‌شبگیریی هاوولاتیان به‌رده‌وامه و دوێنێش له شاری حه‌له‌ب نزیكه 50 كه‌س ده‌ستگیركران.
له پێشهاتێكی نوێشدا ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى به مه‌به‌ستى چاودێریكردنى جێبه‌جێكردنى پلانى كوفى ئه‌نانى نێرده‌ى هاوبه‌شى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وكۆمكارى عه‌ره‌بى بۆ ره‌وانه‌كردنى چاودێران بۆ سوریا ئه‌مڕۆ ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه یاسایه‌ك ده‌دات كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌هاوكارى له‌گه‌ڵ بریتانیا‌و فه‌ڕه‌نسا ئاماده‌كراوه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و ناسر جه‌وده‌تی هاوتا ئوردنیه‌كه‌ى له‌ئه‌نقه‌ره گفتوگۆیان ده‌رباره‌ى هاوكاریكردنى په‌نابه‌رانى سوریا له‌ولاته‌كانیان كرد. له‌مباره‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند له پێناو به‌ده‌ستهێنانى یارمه‌تى نێوده‌وڵه‌تى په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كردووه.
"