سووریا ئاگربەستی شکاند

سووریا ئاگربەستی شکاند
چالاكوانێك ڕایگەیاند كە هێزەكانی سووریا شەوی ڕابردوو و ئەم سەرلەبەیانییەیش دوو گەڕەكی شاری حمسی بۆردومان كرد كە بە یەكەمین بۆردومانی دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست كە پێنجشەممەی ڕابردوو یەكەمین ڕۆژی بوو، دادەنرێت.
چالاكوانیك بە ناوی كەرەم ئەبو ڕەبیع، بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی گوتووە \"بۆردومانی شەوی ڕابردوو لە كەرتی كۆن بوو لە جورەی شیاح و قەرابیس لە حمس. لە چەند سەعاتی ڕابردوویشدا گوێم لە دەنگی 8 موشەك بوو.\""

چاودێری مافی مرۆڤی سووریاییش كە بارەگاكەی لە بەریتانیایە، ڕایگەیاندووە كە بۆردومانەكە ژمارەیەك كەسی پێكاوە."
Top