ئیمارات به توندى ئیدانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد بۆ دورگه‌ى ئه‌بو مو‌سا كرد
ئال نه‌یان دووپاتیشى كرده‌وه كه ئه‌و سه‌ردانه‌ى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد هیچ شتێك له بارودۆخى یاسایی ئه‌و دورگه‌یه ناگۆڕێت، كه به‌شێكى دانه‌بڕاوى خاكى ئیماراته و هه‌روه‌ها ئه‌و وتاره گێچه‌ڵ پێكردنه‌ى سه‌رۆكى ئێرانیشى ئیدانه كرد كه له‌و دوورگه‌یه‌دا پێشكه‌شی كردبوو. شایه‌نى باسه له ساڵى هه‌زار و نۆسه‌د و حه‌فتا و یه‌ك و دواى كشانه‌وه‌ى به‌ریتانیا، ئێران ده‌ستى به‌سه‌ر هه‌رسێ دوورگه‌ى تونب كوبرا و تونب سوغرا و ئه‌بو موسادا له ئاوه‌كانى كه‌نداودا گرت، كه ئیمارات به خاكى خۆى ده‌زانێت و به‌رده‌وامیش داوا ده‌كات ئه‌و دوورگانه له رێگه‌ى دانووستانى راسته‌وخۆ و دادگاى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر خاكى وڵاته‌كه‌ى.