ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به‌یاننامه‌یه‌كی له دژی سووریا ده‌ركرد
به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له سه‌رۆكی رژێمی به‌عسی سووریا به‌شار ئه‌سه‌د كردووه، هه‌تا سبه‌ینێ (12ی نیسان)، به‌ڵێنه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات و ئاگربڕ به ته‌واوی ره‌چاو بكات.
هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، وێڕای ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌یان له كه‌مته‌رخه‌میی رژێمی سووریا گرتووه به‌رانبه‌ر به پلانی ئاشتی، هه‌روه‌ها گوتوویانه حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌تا ئێستا هێزه سه‌ربازییه‌كان و چه‌كه قورسه‌كانی له شاره‌كان نه‌بردووه‌ته ده‌ره‌وه.
هاوكات، ئۆپۆزسیۆنی سووریا رایگه‌یاندووه، خۆ له شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونی سه‌ربازی ده‌پارێزێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته بیانووی به‌رده‌وامبوونی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له سه‌ركوت و كوشتنی خه‌ڵكدا.