رژێمى سوریا داواى گه‌ره‌نتى له كوفى ئه‌نان ده‌كات
جیهاد مه‌قدسى له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه دیمه‌شق له ده‌ى ئه‌م مانگه‌دا هێزه‌كانى خۆى له ته‌واوى شار و شارۆچكه‌كان ده‌كێشێته‌وه و گووتیشى داواشمان له كوفى ئه‌نان كردوه كه گره‌نتى نوسرامان پێ بدات بۆ ئه‌وه‌ى چه‌كدارانى ئۆپۆزسیۆنیش توندوتیژیه‌كانیان رابگرن و چه‌كه‌كانیشیان راده‌ستى حكومه‌ت بكه‌نه‌وه.
گووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سوریا حكومه‌ته‌كانى قه‌ته‌ر و سعودیه و توركیا به پێدانى پاره و چه‌ك به چه‌كدارانى ئۆپۆزسیۆنى وڵاته‌كه‌ى تۆمه‌تباركرد.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه بورهان غلیون سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانى ئۆپۆزسیۆنى سوریا له دیمانه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى جه‌زیره داواى كرد كه ئه‌و ماوه‌یه‌ى كه كوفى ئه‌نان به رژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌دى داوه بۆ ئه‌وه‌ى پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كانیان بن، هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و گووتیشى پیدانى ئه‌و ماوه‌یه واى له رژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د كردوه كه له‌سه‌ر كوشتنى گه‌له‌كه‌ى به‌رده‌وام بێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا دێت كه بڕیاره یازده‌ى ئه‌م مانگه كوفى ئه‌نان راپۆرتێك له‌باره‌ى پابه‌ندبوونى دیمه‌شق به به‌ڵێنه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بخاته روو.
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ى چاوه‌ڕێى راپۆرته‌كه‌ى كوفى ئه‌نان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت تا چ راده‌یه‌ك سوریا پابه‌ندبووه به پلانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه ئه‌نكه‌ره دواى وه‌ستانى توندوتیژیه‌كان له سوریا چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌هاوێژێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى شوراى سوریا، كه بڕیاره له حه‌وتى مانگى داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، ئاژانسى هه‌واڵه‌كانى فه‌رمى سوریا له گوته‌ى عه‌مید حه‌سه‌ن جه‌لالى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ناوخۆى وڵاته‌كه‌ى گواسته‌وه كه زیاتر له 14 ملیۆن كه‌س له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا مافى ده‌نگدانیان هه‌یه.