بان كی مون، دواهێرشەکانی ڕژێمی سووریای بۆ سەر هاووڵاتیانی سەرکۆنە کرد

بان كی مون، دواهێرشەکانی ڕژێمی سووریای بۆ سەر هاووڵاتیانی سەرکۆنە کرد
نووسینگەی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، بان كی مون، سەركۆنەی نوێترین ئەو هێرشانەی حكوومەتی سووریا دەكات بۆ سەر هاووڵاتیانی سووریایی و داوای لێ دەكات هەڵمەتە سەربازییەكانی بوەستێنێت وەك ئەوەی بەڵێنی داوە.
لە بەیاننامەكەی نووسینگەی بان كی موندا بە توندترین شێوە بەرزبوونەوەی ئاستی توندوتیژی سەرۆكۆنە كراوە و بە داخە بۆ ئەو هێرشە سەركوتكارییانەی دەستەڵاتدارانی سووریا كە لە نێو قوربانیاندا ژن و منداڵ هە؛ بەپێی بەیاننامەكە ئەمە سەرباری ئەوەیە كە حكوومەتی سووریا بەڵێنی دابوو كە هێز و چەكەكانی لە ناوچە ئاوەدانەكاندا بكێشێتەوە.

چالاكوانانیش دەڵێن كە لانی كەم 27 لە سەرابز و لایەنی ئۆپۆزسیۆن و هاووڵاتیانی سووریایی دوێنێ هەینی بە هۆی كردەی توندوتیژییەوە كوژراون.

دیمەشق بەوە ڕازی بووە كە سەعات شەشی بەیانی بە كاتی دیمەشق لە ڕۆژی 12ـی نیسانی داهاتوودا هێزەكانی و چەكە قورسەكانی لە ناوچە دانیشتوواننشینەكاندا بكێشێتەوە.

بەیاننامەكەی بان كی مونیش جەخت دەكاتەوە كە \"دەستەڵاتەكانی سووریا هێشتا بەرانبەر بە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و یاساكانی نێودەوڵەتی بەرپرسارەتیی تەواوی لە ستۆیە.\"""
Top