كوفی عه‌نان، به بێ ده‌ستكه‌وت له سووریا گه‌ڕایه‌وه
كوفی عه‌نان، نوێنه‌ری تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ قه‌یرانی سووریا، دوای دوو رۆژ مانه‌وه له سووریا و دوو كۆبوونه‌وه‌ی بێ‌ئه‌نجام له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی رژێمی سووریا، شه‌وی رابردوو ئه‌و وڵاته‌ی به‌جێهێشت.
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی (DW)، رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ئاماده نه‌بوو ته‌نانه‌ت له ماوه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كوشتن و سه‌ركوت كردنی خه‌ڵك رابگرێت و له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا هێزه‌كانی سوپای ئه‌سه‌د به‌رده‌وام بوون له بۆمباران كردنی خه‌ڵكی شاری ئه‌دله‌ب.
عه‌نان دوای كۆتایی هاتنی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سووریا، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند مه‌رجی سه‌ره‌كیی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی سیاسی بۆ قه‌یرانی ئێستای سووریا، كۆتایی هێنان به كوشتنی خه‌ڵكه و دۆخه‌كه‌ش به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات.
شكستی سه‌ردانه‌كه‌ی كوفی عه‌نان بۆ سووریا دوای ئه‌وه‌یه كه جێگری سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی، نه‌یتوانی حكوومه‌تی سووریا رازی بكات به‌وه‌ی مۆڵه‌ت به خاچی سوور بدات، یارمه‌تی بگه‌یه‌نێته خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی باباعه‌مرو له حمس.
هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ وه‌ستاندنی كوشتنی خه‌ڵكی سووریا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ره‌تیانكردووه‌ته‌وه دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رژێم بكه‌ن. سه‌رۆكی رژێمی سووریاش به تیرۆریست ناوبردنی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، ده‌ڵێت تا ئه‌وان له هه‌وڵی تێكدانی سووریادا بن، هیچ دانوستانێكیان له‌گه‌ڵ ناكات.